تایبەت بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچە، وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تایبەت بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچە، وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

تایبەت بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچە، وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تایبەت بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچە، وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
0

لایک

بڕیارە پەرلەمان كۆبوونەوەیەك تایبەت بەو پرسانە بەڕێوەببات، كە پەیوەستن بە بابەتی دارایی وەک پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان، هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە دارایی.

لیزا كاكەیی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان-عێراق تایبەت بەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، لێژنەی دارایی ژمارەیەک راپۆرتی لەبارەی رەوشی دارایی ئامادەكردووە و بڕیارە پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسانەوە بەڕێوەببات، كە پەیوەستن بە بابەتی دارایی وەک پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان، هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە دارایی.

كاكەیی لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئەندامەكەی وتی، “حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەبچێت، چونكە چەند ساڵێكە بەهۆی رەوشی خراپی دارایی و شەڕی داعش پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە”.

ناوبراو سەبارەت بە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان ئاشکرایکرد، وەزیری دارایی لەسەر پاشەكەوت و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و چەند بابەتێكی دیكەی دارایی، بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.