سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن گەیشتە شاری بەیت لەحم باشووری كەناری رۆژئاوا.
جۆ بایدن لە شاری قودسەوە بە بەسەردانێكی كورت كە نزیكەی دوو كاتژمێری دەخایەنێت، گەیشتە شاری بەیت لەحم.
سەرۆكی ئەمریكا لەلایەن سەرۆکی فەلەستین، مەحمود عەباس پێشوازیی لێکرا.
دوو منداڵی فەلەستینی بە پۆشینی جلوبەرگی نەریتی فەڵەستینییەوە لە پێشوازیی بایدن بوون و چەپکە گوڵیان پێشکەش کرد.
رێوڕەسمی پێشوازیی فەرمی لە سەرۆکی ئەمریکا لە سەرۆکایەتی فەڵەستین لە بەیت لەحم بەڕێوەچوو، کە سروودی نیشتمانیی ئەمریکا و فەلەستین لێدرا.
بەگوێرەی تەلەڤیزیۆنی فەرمی فەڵەستین، کۆبوونەوەی مەحمود عەباس لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، جۆ بایدن دەستی پێکردووە.
چاوەڕێ دەکرێت عەباس لەگەڵ بایدن باس لە هەنگاوەکانی زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بکات.
بەپێی ئەجێندای سەردانەکە، جۆ بایدن نزیکەی دوو کاتژمێر لە بەیت لەحم دەمێنێتەوە، و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە قودس.
بایدن پێش ئەوەی بچێتە کڵێسای مەهد كه یهكێكه له پیرۆزترین شوێنی ئاینیی مهسیحی، كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی ساز دهكات.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێک گەیشتە ئیسرائیل، كە یەكەم سەردانی بایدنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆكی ئەمریکا.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی بایدن کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین پێبهێنێت، بەرەو سعوودیە بەڕێبکەوێت.