تویتەر سکاڵای یاسایی لەسەر ئیلۆن مەسک تۆماردەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • تویتەر سکاڵای یاسایی لەسەر ئیلۆن مەسک تۆماردەکات

تویتەر سکاڵای یاسایی لەسەر ئیلۆن مەسک تۆماردەکات

تویتەر سکاڵای یاسایی لەسەر ملیاردێری ئەمریکی، ئیلۆن مەسک تۆمار کردووە، ئەمەش بەمەبەستی ناچارکردنی مەسک بۆ کڕینی پلاتفۆڕمەکە بە پێی ئەو رێکەوتنەی پێشتر هەیانبووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تویتەر سکاڵای یاسایی لەسەر ئیلۆن مەسک تۆماردەکات
0

لایک

تویتەر سکاڵای یاسایی لەسەر ملیاردێری ئەمریکی، ئیلۆن مەسک تۆمار کردووە، ئەمەش بەمەبەستی ناچارکردنی مەسک بۆ کڕینی پلاتفۆڕمەکە بە پێی ئەو رێکەوتنەی پێشتر هەیانبووە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسیاتی “CNN BUSINESS”، پارێزەرەکەی مەسک رۆژی هەینی 8ـی تەمووزی 2022، لە نامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی تویتەر “لە چەند بڕگەیەکی گرێبەستەکە لایانداوە” بانگەشەی ئەوەشی کردووە، کۆمپانیاکە ئەو داتایانەی نەداوەتە مەسک کە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاماری هەژمارە ساختەکان لە پلاتفۆڕمەکە بەکاردێت.

لە وەڵامی نامەی پارێزەرەکەی مەسک تیمی یاسایی تویتەر رایانگەیاند، هەوڵی مەسک بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە نادروست و هەڵەیە، بانگشەی ئەوەشیان کرد، “مەسک خۆی پێشێلی گرێبەستەکەی کردووە و داوای کردووە کە بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکە بکات”.

تیمی پارێزەرانی کۆمپانیای تویتەر لە سکاڵایەکی یاساییدا کە رۆژی سێشەممە 12ـی ئەم مانگە تۆماریان کرد، باسیان لەوەکردووە، “ئەوان هەوڵ دەدەن رێگری لە پێشێلکارییەکانی مەسک بکەن، لەهەمانکاتدا ناچاری بکەن تا گرێبەستی کڕینەکە تەواو بکات”.

پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا، مەسک لە 13ی ئایاردا رایگەیاند، گرێبەستی کڕینی کۆمپانیای تویتەر کە بڕەکەی نزیکەی 44 ملیار دۆلارە بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراوە.