عامری رەتیکردەوە هاوپەیمانێتییەکەی بەژداری لە حکومەتی داهاتوو بکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عامری رەتیکردەوە هاوپەیمانێتییەکەی بەژداری لە حکومەتی داهاتوو بکات

عامری رەتیکردەوە هاوپەیمانێتییەکەی بەژداری لە حکومەتی داهاتوو بکات

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا رەتیکردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکات و راشیگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەی بەژداری لە حکومەتی داهاتوو ناکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عامری رەتیکردەوە هاوپەیمانێتییەکەی بەژداری لە حکومەتی داهاتوو بکات
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا رەتیکردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکات و راشیگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەی بەژداری لە حکومەتی داهاتوو ناکەن.

عامری لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، “لە کاتێکدا گەلەکەمان بەدوای دەستکەوتنی مافە دەستوورییەکانییەتی لە پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە نیشتمانەکەمان بکات، سەرەڕای ئەوەی دەنگۆی ئەوە لە تۆڕە هەواڵییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران کە گوایە لەنێوان عامری و ئەوانی دیکە دەگوزەرێت، لە کاتێکدا ئەمجۆرە هەڵوێستانە دەبێتە هۆی داڕماندنی چوارچێوەکە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “من لێرەوە ئەمجۆرە هەواڵە ناڕستانە رەتدەکەمەوە، ئەمەش نەهایێکی قورسی دەبێت، دەمەوەێ روونیبکەمەوە ئەمجۆرە هەواڵانە دوورن لە راستی، و منیش کاندید نەکراوم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، رەتیشیدەکەمەوە خۆم بۆ ئەم پۆستە کاندید بکەم”.

وتیشی، “سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانێتی فەتح بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ناکات، گرنگترین شت لەلای من ئەوەیە، لە یەکەمەوە تا کۆتایی یەکڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی بپارێزم و پشتگیری لەو کاندیدی سەرۆکوەزیرانە بکەم کە لە چوارچێوەیەکە هەڵقوڵاوە”.