به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی ماڵی مام جەلالیان کرد له به‌غداد و له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێكرا و له‌دیدارێكیشدا باس له رۆڵی حكومه‌ت كرا له باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانیش بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به گرنگ وه‌سفكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ماڵی مام له به‌غدا پێشوازی له دكتۆر به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.”
ئاماژەبەوەشکراوە، “له میواندارییه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی، ئابوری و ئه‌منی عیراق تاوتوێكرا و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن به‌رز نرخێندرا”.
هاوکات لەراگەیەندراوەکە هاتوە، “له درێژه‌ی گفتوگۆكاندا باسی رۆڵی حكومه‌ت له باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر كرا و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به گرنگ وه‌سفكرا”.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ختی له درێژه‌دان به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرده‌وه و وتی، “سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانن رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ر ببین له بونیادنانی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ عێراق، هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بكرێته بنه‌مای كاركردن و هه‌مو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو داهاتویه‌كی گه‌شتر بێت بۆ هاوڵاتیان”.