بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەک لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و ناوی کاندیدانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

دەقی روونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی:

ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە

لە ژمارەیەك دەزگەی ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە. لەگەڵئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نیە بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و، بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.

بارەگای بارزانی
٦ـی تەمموزی ٢٠٢٢