هەولێر.. 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەولێر.. 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت

هەولێر.. 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
هەولێر.. 13 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت
0

لایک

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 318 ملیۆن و 293 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی 13 پرۆژەی تایبەت بە درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كڕینی پێداویستی بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر(ئەربیل).

گوژمەكەش بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری و لەسەر رێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرج دەكرێت.

پرۆژەكان بریتین لە:

  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی سەیداوە.
  • دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی خەبات.
  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی گوڵان لە بنەسڵاوە.
  • دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گرد محەمەد.
  • كڕینی ماتۆڕی غەتاس بۆ بیرەكانی ئاوی هەولێر.
  • چاككردنەوەی كارەبا بۆ وێستگەی پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز/1
  • كڕینی ڕوون و سیئویل و ئاوی ڕادێتەر و هایدرۆلیك بۆ ئامێر و موەلیدەكان.
  • دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی نیشتمان.
  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە ناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل.
  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ژین لە دارەتوو.
  • درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی تەعجیل لە ناو بازاڕی باتە.
  • دروستكردنی ئاوەڕۆی لە گەڕەكی سەفین لە پشت وەزارەتی پێشمەرگە.
  • چاككردنەوەی تڕۆمپای بۆ وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز/2 لۆلیفت.