وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوا بە دوای کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەددین، چەند بڕیاریکی دەرکرد.
لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوە کردووە، “بۆ ڕێزگرتن لە گیانى پاکى هەردو مامۆستاى بە غەدر شەهیدکراو (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستا لە کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین، سەرجەم زانکۆ و دامەزرواوە زانستییەکانى سەر بە وەزارەتەکەمان ڕادەسپێرین:
١- داگرتنى ئاڵاى وەزارەتەکەمان و زانکۆکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.
٢- ڕاگرتنى سەرجەم چالاکییە زانستییەکان و مەراسیم و بۆنە و ئاهەنگەکانى دەرچون لەسەرجەم زانکۆکان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.