وەزارەتی کشتوکاڵ 5 هەزار هەلی کار رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کشتوکاڵ 5 هەزار هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی کشتوکاڵ 5 هەزار هەلی کار رادەگەیەنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی کشتوکاڵ 5 هەزار هەلی کار رادەگەیەنێت
0

لایک

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچوانی دانەمەزراوی هەردو بەشی کشتوکاڵ و ڤێرتێرنەری راگەیاند.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێـم رایگەیاند، دەرچووانی دانەمەزراوی ئامادەیی و پەیمانگا و کۆلێژی بەشی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەتوانن هەفتەی داهاتو لە 3/7/2022 بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دامەزراندن دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵیی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.

دەشڵێت، ناوتۆمارکردنەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و دەرچوانی ئەو دو بەشە بە پێی پسپۆڕییان لە هەردوو بەشی کشتوکاڵی و ڤێرتێرنەرییدا فۆڕمیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکردوە، لە مانگی ئەیلولدا ناوەندنی توێژینەوە و فێرکاری و بەبازاڕکردن لە سەرجەم بوارەکانی کەرتی کشتوکاڵدا لە هەرێم دەکەنەوە.