مسته‌فا كازمی له‌ سعوودیه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئێران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مسته‌فا كازمی له‌ سعوودیه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئێران

مسته‌فا كازمی له‌ سعوودیه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئێران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مسته‌فا كازمی له‌ سعوودیه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئێران
0

لایک

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای سەردانەكەی بۆ سعوودیە، گەیشتە ئێران.


ئێوارەی دوێنێ شەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە سعوودیە و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا عەبدولعەزیز لە شاری جددە لەلایەن شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان-ەوە پێشوازی لێكرا.


پاشان مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە .


سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە،-ش مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن،وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕێوڕەسمی عەمرەیان بۆ ماڵی پیرۆزی خودا لە مەككەی موكەڕەمە ئەنجامدا.