محەمەد حەلبوسی: بە قەبارەی عێراق سوپاسی موقتەدا سەدر دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • محەمەد حەلبوسی: بە قەبارەی عێراق سوپاسی موقتەدا سەدر دەکەین

محەمەد حەلبوسی: بە قەبارەی عێراق سوپاسی موقتەدا سەدر دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
محەمەد حەلبوسی: بە قەبارەی عێراق سوپاسی موقتەدا سەدر دەکەین
0

لایک

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی سوپاسی هەڵوێستی موقتەدا سەدر دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ھەنگاونان بەرەو ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە.

محەمەد حەلبوسی دوای دانیشتنە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا لە تویتێکدا نووسیوویەتی، “رێگامان دەست پێ کرد لە پێناو گەل، ھەریەکمان لە پێگەی نیشتمانیی خۆی لە ناوەوە و دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی چاکسازیی راستەقینە کە عێراقییەکان چاوەڕوانی دەکەن”.

راشیگەیاندووە “بەقەباری عێراق سوپاسی موقتەدا سەدر دەکەین کە بێ بەرامبەر قوربانی داوە و ھەمیشەیش ئامادەییە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا و لە میانیدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری نوێ کە بوونە جێگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر، سوێندی یاساییان خوارد.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە لەو ٧٣ پەرلەمانتارە کە پێویست بوو سوێندی یاسایی بخۆن و شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی فراکسیۆنی سەدر بگرنەوە، ٦٤یان ئامادەبوون و سوێندیان خوارد و نۆی دیکە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.