شەپۆڵێکی گەرما ئەمڕۆ دەست پێ‌ دەكات و پلەکانی گەرما دەگاتە سەروو 50 پلە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شەپۆڵێکی گەرما ئەمڕۆ دەست پێ‌ دەكات و پلەکانی گەرما دەگاتە سەروو 50 پلە

شەپۆڵێکی گەرما ئەمڕۆ دەست پێ‌ دەكات و پلەکانی گەرما دەگاتە سەروو 50 پلە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
شەپۆڵێکی گەرما ئەمڕۆ دەست پێ‌ دەكات و پلەکانی گەرما دەگاتە سەروو 50 پلە
0

لایک

لەمڕۆوە شەپۆلێكی گەرما دەست پێ‌ دەكات و تا رۆژی سێشەم بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەكرێ‌ پلەكانی گەرما بگاتە سەرووی 45 پلە.

بەهۆی كاریگەریی شەپۆلێكی گەرما لەسەر هەرێم، پلەكانی گەرمی بە تەواوی بەرز دەبنەوە، لە هەندێك شوێندا پێشبینی دەكرێ‌ پلەكانی گەرما بگاتە سەرووی 45 پلە.

ئەمڕۆ شەممە 18ـی حوزەیران، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرزترین پلەكانی گەرما بە نزیكەی شەش پلە بە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو دەكرێت.

كەشناسی پێشبینی كردووە، لەگەڵ چالاكبوونی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرما، ساڵانە شەپۆلێكی گەرما كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكەماندا، بەرزترین پلەی لە سەرووی 40 پلەی سیلیزی دەبێت.

باس لەوەش كراوە، لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی باشووری هەرێم بۆ سەرووی 45 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ سەرووی 42 پلەی سیلیزی دەبێت.

روون كراوەتەوە، كاریگەری ئەم بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرما تا رۆژی سێشەم بەردەوامی دەبێت.

هاوکات کەشناسی عێراق، لەبارەی شەپۆڵی گەرماوە هۆشداری دایە هاووڵاتیان و ئاماژەی بەوەکردووە، لەهەندێک ناوچەی عێراق پلەکانی گەرمی دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی.