وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دەرهێنانی دانەوێلەی ئۆکراینا رایگەیاند، “لەگەڵ تورکیا لە نزیکەوە هەماهەنگی لەسەر بابەتی ئۆکراینا دەکەین”.
لەمیانی کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دەرھێنانی دانەوێڵەی ئۆکراینا لەڕێگەی دەریای رەشەوە، ئاشكرایكرد لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندییەکی نزیکدان، ھەماھەنگییان کردووە و رۆڵی سوپای تورکیا لەم پرسەدا زۆر گرنگە.
هاوکات دوجاریک ههڵسهنگاندنی بۆ لێدوانهكهی مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا كه رایگهیاندبوو، “بهر له پاککردنەوەی مینەکان دەتوانن دانەوێڵەی ئۆکراینا لە دەریای رەش دەربھێنن”، لێداوانهكهی بە “لەرادەبەدەر ئەرێنی” وەسفکرد.
شایەنی باسە دوجاریك لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی، “لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لەم بابەتەدا لە پەیوەندییەکی زۆر نزیکداین و لە نزیکەوە کار دەکەین. سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە رادەبەدەر سوپاسگوزاری ھەماھەنگیی نزیکی سەرکۆمار (ی توركیا رەجەب تەیب) ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە چاوشئۆغڵو و سوپای تورکیایە. لەم خاڵەدا وردەکاریی زیاتر بڵاو ناکەمەوە, بەڵام لێدوانەکەی وەزیری دەرەوە لەرادەبەدەر ئەرێنییە. وەزیری دەرەوە باسی لە پلانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد. بژاردەی جۆراوجۆر ھەیە و رۆلی سوپای تورکیا گرنگە. لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە پەیوەندیداین و کاربەدەستانی تورکیا زۆر ھاوکار بوون بۆ رێکخستنی ئەم پەیوەندییانە”.