دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەنزیک ناوچەی گردجوتیاری سەر بە قەزای عەنکاوە لە سنوری پارێزگای هەولێر کەوتوەتەخوارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (15ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2022)، لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێکدەشکێت.
دژەتیرۆری کوردستان روونیكردهوه، بە گوێرەی زانیارییەکان كهوتنی درۆنهكه هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە و هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە، رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.