وادەی یەکەم گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی یەکەم گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم دیاریکرا

وادەی یەکەم گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم دیاریکرا

ئەمساڵ 2120 حاجی لە ھەرێمەوە گەشتی حەج دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وادەی یەکەم گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم دیاریکرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 16ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێم بۆ وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون و گەشتەکانییش رۆژانە تاکو 22/6/2022 بەردەوام دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو بۆ بەڕێکردنی حاجیانی ھەرێم بۆ وڵاتی سعودیە، یەکەم کاروان لە رێکەوتی 16/6/2022 دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت تاکو 22/6/2022 لەرێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر(ئەربیل) و سلێمانی.

پێشتر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، ئامانجی سەرەکی ھەنگاوەکانی پرۆسەی حەج، خزمەتکردنی حاجیانە، مەرجە کۆمپانیاکانی حاجیان لە سەرپەرشتیکردن و خزمەتکردن و رێنوێنیکردنیان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی حەج بۆ حاجیان کەمتەرخەمی نەکەن، پێویستە بە ھەموو توانایەکەوە لە خزمەتی پرۆسەکە و تاک بەتاکی حاجیاندا بن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ئەوەشی ئاشکرادەکات، بەھۆی کەمکردنەوەی رێژەی حاجیان، بڕیارە بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، ئەمساڵ 2120 حاجی لە ھەرێمەوە گەشتی حەج بکەن، ئەوەش لەکاتێکدایه‌ كه‌ مافی بەشداریی حاجیانی ھەرێم 4350 کەسە.