سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی هەولێر (ئەربیل) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
لەگەڵ یەکەمین ساتەکانی دەنگی بیستراوی ئەمشەو، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕوداوو و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک.
خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نیە، تەنها سێ هاوڵاتی بە سوکی برینی سادەیان هەیە و کاری پێویستیان بۆ چارەسەری بۆ دەکرێت.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
٨ حوزەیران ٢٠٢٢