ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای نەجەف کەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای نەجەف کەوتەوە

ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای نەجەف کەوتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای نەجەف کەوتەوە
0

لایک

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگر لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکومیەکانی پارێزگای نەجەف کەوتەوە و توانرا دوای چەند کاتژمێرێکیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

مستەفا خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی فوراتی ناوەڕاست لە شاری نەجەف رایگەیاندووە،” بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لەکۆگای نەخۆشخانەکەمان کەوتووەتەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.

روونیشیکردووەتەوە، “ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە، بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە بەکاتێکی زۆر زوو کۆنتڕۆڵکراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،” کارکردنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکان بەردەوامە، نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکات، بەگوێرەی دۆخی تەندروستیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و چارەسەری پێویست وەردەگرن”.