شاندێکی پەرلەمانی کوردستان- عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی داهات دەچێتە سلێمانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی پەرلەمانی کوردستان- عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی داهات دەچێتە سلێمانی

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان- عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی داهات دەچێتە سلێمانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان- عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی داهات دەچێتە سلێمانی
0

لایک

بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە 08-06-2022، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان- عێراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی داھات بچێتە سلێمانی.

ئەندامێکی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمان بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاند، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ لە سنووری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كێشە بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان لە دابەشكردنی مووچەكانیان سەریھەڵدا، لیكۆڵینەوەمان كرد، دەركەوت دوای كۆكردنەوەی داھات لە بانكەكان دەبرا، ئێمەش بڕیارماندا وەکو لێژنە لێكۆڵینەوە بكەین بۆ ئەوەی بزانین داھاتەكە لە كوێیە و كێ دەیبات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پێكھێنانی لێژنەكە چەند كۆبوونەوەیەک بۆ خۆئامادەكردن لە دەستپێكردنی كارەكان، بڕیارماندا ئەمڕۆ بچینە سلێمانی لێكۆڵینەوەكانمان لەبارەی ھۆكاری نەمانی پارە لە بانكەكان دەستپێبكەین و دوای تەواوبوونی بەدواداچوونەكان، دەرئەنجامەكەی دەدەینە دیوانی چاودێری دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان.