به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 06-06-2022، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بلۆكێک له‌سه‌ر دوكانێک، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی پارێزگای دهۆک له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 8:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ناوی (حامید حاجی عومه‌ر) له كه‌مپی مام ره‌شان سه‌ر بە قه‌زای شێخان، بلۆكێک له‌سه‌ر دوكانێک كه‌وتووه به‌سه‌ریدا و به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی دهۆک كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
جێی باسە، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، بلۆکەکە بەهۆی رەشەباوە کەوتووەتە خوارەوە و بەر سەری ئەو گەنجە کەوتووە.