سەرچاوەیەک لە پارێزگای نەجەف رایگەیاند، رۆژی هەینی لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە نێوان نەجەف و کەربەلا، کێشەی خێڵەکی ئاهەنگەکەی بۆ ماتەمینی گۆڕی.
سەرچاوەکە بە ‘شەفەق نیویز’ـی راگەیاندووە، کێشەی خێڵەکی و دەرکردنی چەک بووەهۆی گۆڕانی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە بۆ ماتەمینی و مەیدانی خوێن.
لە رووداوەکەدا هەوڵدراوە زاوا بڕفێنن و شەڕە تەقە دروستبووە، دوای گەمارۆدانی شوێنەکە لەلایەن پۆلیس و پشکنین، سێ کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکراون کە یەکێکیان قەناسێکی پێشکەوتووی لەلا بووە و تائێستا نازاندرێت چەند کەس رووداوەکە برینداربوون.
جێی باسە، هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ویستوویانە زاوا بڕفێنن و بەرەنگاربوونەوە دروستبووە و چەندین کەس لە ئاهەنگەکەدا برینداربوون.