دەستەی کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما روولە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور نزیکدەبنەوە لە 50 پلەی سەدی.
دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،”لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە شەپۆلێکی گەرما روولە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما 5-6 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و بە نزیکەیی دەگاتە 50 پلەی سەدی”.
ئەوەشهاتووە، “لە ئەمڕۆوە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەست پێدەکات، لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (45-47) پلەدا دەبێت، لە پارێزگاکانی هەرێمیش لەنێوان (41-43) پلەی سەدیدا دەبێت.
روونیشکراوەتەوە، بۆ سبەی پێنجشەممە، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، لەپارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور لەنێوان (46-48) پلەدا دەبێت و لەپارێزگاکانی هەرێم لەنێوان (42-44) پلەدا دەبێت”.