وەزیری دارایی هەرێم: بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچە خۆرانی هەرێم بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی هەرێم: بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچە خۆرانی هەرێم بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن

وەزیری دارایی هەرێم: بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچە خۆرانی هەرێم بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری دارایی هەرێم: بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچە خۆرانی هەرێم بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن
0

لایک

وەزیری دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەخۆرانی هەرێم، بەشێوەی کارت مووچە وەردەگرن.

ئاوات جەناب نوور، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “لە دوایین هەوڵماندا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن”.

راشیگەیاند، “سەرەڕای دۆخی سەخی دارایی و گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و بەڵام دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتاسەری”.

ئەو وتانەی وەزیری دارایی لەمیانی دیدارێکدا هات لەگەڵ دو تاينتواتچ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێم، کە ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لێکردووە.