بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستبەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
لەسێ چالاكی جیاداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا.
لەهەڵمەتێکی گەران و پشكنیندا کە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچە.
تۆمەتباران بەناوەکانی (ح ، ك ، ق لەدایكبوی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، ع لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان