بازرگانێکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بازرگانێکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

بازرگانێکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانى ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم، لە بازگەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیرکرا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بازرگانێکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا
0

لایک

یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانى ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم، لە بازگەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیرکرا.

بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد, “دواى چەندین ساڵ بەدواداچوون، کۆکردنەوەى زانیارى و چاودێرى ورد سەرەنجام هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان تۆمەتبار ( س.ع.خ ) یەکێک لە گەورەترین بازرگانەکانى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان لە بازگەى گۆجار سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەستگیرى بکەن”.

 ئاماژە بەوەشکراوە، “تۆمەتبار خەڵکى ئیدارەى راپەڕینە و دانیشتووى قەلادزێ و وڵاتى ئێرانە و پشکى شێرى هەبووە لە بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانى کریستال، هێرویین و تریاک لە هەرێمى کوردستان”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە ماوەى ئەم چەند ساڵە هێزەکانى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان، توانیان دەست بگرن بە سەر رێژەیەکى زۆر لە جۆرەکانى ماددەى هۆشبەر و حەبى هۆشبەر و چەندین ئۆتۆمبێل و دەستگیر کردنى ژمارەیەکى زۆر لە ئاڵوودەبووان و فرۆشیارانى ماددەى هۆشبەر کە کاریان بۆ ( س.ع.خ ) کردووە. ناوبراو سەرپەرشتى باندەکى گەورەى هاوردە کردن و بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکانى دەکرد و  بە دەستگیرکردنى ئەم بازرگانە، ماددەى هۆشبەر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە شێوەى بەرچاو روو لە کەمبوون دەکات”.