<strong>ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی سبەی دواخست</strong><strong></strong>

ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی سبەی دواخست

 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی خۆی کە بڕیاربوو سبەی یەکشەممە بەڕێوەبچێت، بۆ رۆژی سێشەممە دواخست.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
<strong>ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی سبەی دواخست</strong><strong></strong>
0

لایک

 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی خۆی کە بڕیاربوو سبەی یەکشەممە بەڕێوەبچێت، بۆ رۆژی سێشەممە دواخست.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 28.5.2022 راگەیەندراوێکی لەبارەی دانیشتنی سبەی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ئەو دانیشتنەی کە بڕیاربوو سبەی یەکشەممە بەڕێوەبچێت بۆ کاژێر 10ـی رۆژی سێشەممەی داهاتوو دوابخات”.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواجار پێنجشەممەی رابردوو کۆبووەوە و بە زۆرینەى دەنگى 276 پەرلەمانتار پرۆژە یاسای تایبەت بە بەتاواندانانی دروستکردنی پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد، ئەنجومەنی نوێنەران هەر لەو دانیشتنەدا بڕیاریدا سبەی یەکشەممە کۆببێتەوە بەبێ ئەوەی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.