ناسر حوسێن ئەلشبلی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، بڕی دوو ملیار دۆلار له بوودجه‌ی گشتی بۆ دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو ته‌رخانكراوه.
ناسر حوسێن ئه‌لشبلی به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی بونیاتنانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو له عێراق له ساڵی 2021 داوا كرابوو، وه‌زاره‌ت نه‌یتوانی له‌م ساڵه‌دا دروستی بكات.
راشیگه‌یاند، “له بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2022 بڕی دوو ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو له به‌غداد ته‌رخان كراوه، چاوه‌ڕێی بوودجه‌ی گشتین تاوه‌كو گرێبه‌ستی بۆ ئیمزا بكرێت”.