پۆلیسی هەولێر: باوکێک کوڕەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێدەداتە ناو زێی گەورە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆلیسی هەولێر: باوکێک کوڕەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێدەداتە ناو زێی گەورە

پۆلیسی هەولێر: باوکێک کوڕەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێدەداتە ناو زێی گەورە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پۆلیسی هەولێر: باوکێک کوڕەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێدەداتە ناو زێی گەورە
0

لایک

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) دەڵێت، لە قەزای خەبات باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشتووە، لەبارەی هۆکاری خنکاندنی کوڕەکەی بە پۆلیسی هەولێری وتووە، ئەو “کەسێکی خراپ بووە” و کێشەی زۆری بۆ دروستکردووە، بۆیە بڕیاریداوە بیخنکێنێت و تەرمەکەی فڕێبداتە ناو زێی گەورە.

ئەمڕۆ هەینی 27-05-2022 هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوی کوشتنی گەنجێک لە قەزای خەبات، تیمێکی پشکنین چوونە شوێنی رووداوەکە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی خێزانی کوژراوەکە، لە لێکۆڵینەوەکەدا باوکی گەنجەکە دانی بەوەدانا کە کوڕەکەی خنکاندووە و دواتر تەرمەکەی فڕێداوەتە ناو زێی گەورە”.

وتیشی، “تاوانەکە دوێنێ پێنجشەممە 26-05-2022 کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەنجامدراوە و پۆلیس بە کەمتر لە 24 کاتژمێر تاوانەکەی ئاشکراکرد و تۆمەتباریش رادەستی دادگە کرا”.

بکوژەکە لەدایکبووی 1969یە و ناوی “س. س”ـە، کوڕەکەش تەمەنی 30 ساڵ بووە و خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەیە. لەبارەی هۆکاری کوشتنەکە پاساوی باوکەکە بۆ کوشتنی کوڕەکەی ئەوە بووە کە کوڕەکەی کەسێکی خراپ بووە لەگەڵ خێزان و دەوروبەری و کێشەی زۆری بۆ ناونەتەوە بۆیە کوشتوویەتی.