بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر، سهرۆکی کۆمهڵی دادگهریی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبونەوە و هەردولا جەختیان لە هەنگاوی کرداری و خێراکردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست کە خزمەتکاری خەڵک بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی له راگهیهندراوێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ لهگهڵ عەلی باپیر، سهرۆکی کۆمهڵی دادگهریی کوردستان لە شاری ھەولێر كۆبووهتهوه و لە کۆبوونەوەكهدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئابوورییەوە کرا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێکران.
ئاماژه بهوهشكراوه، “هەردولا جەختیان لە هەنگاوی کرداری و خێرا کردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست کە خزمەتکاری خەڵک بێت”.
لهراگهیهندراوهكهدا هاتوه، “لە درێژەی کۆبونەوەکەدا جەخت لە کۆدەنگی و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی كوردستان کرایەوە بەجۆرێک کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە و ئەمەش بە فاکتەری بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و پێگەی کورد لە بەغدا وەسفکرا”.
هاوکات باس لەوەکراوە، “ھەر لەکۆبوونەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نیشتمانیی بکات”.