شاندێکی ئەمنی عێراقی گەیشتە گوندی بەشیر

شاندێکی ئەمنی عێراقی گەیشتە گوندی بەشیر

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراقی، بەسەرۆکایەتی فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، گەیشتە گوندی بەشیر سەربە ناحیەی تازەخورماتوو باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکوک.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
شاندێکی ئەمنی عێراقی گەیشتە گوندی بەشیر
0

لایک

شاندێکی باڵای ئەمنی عێراقی، بەسەرۆکایەتی فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، گەیشتە گوندی بەشیر سەربە ناحیەی تازەخورماتوو باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای کەرکوک.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردووە، دوای ئەوەی شەوی 23ـی ئەم مانگە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری جووتیارانی نیشتەجێی گوندەکەیان دا و بەھۆیەوە شەش جووتیار شەهیدبوون، ئەمرۆ شاندێکی ئەمنی عێراقی گەیشتە گوندی بەشیر.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە شاندەکە بە ئامانجی بەدستھێنانی زانیاری لەبارەی پەلامارەکەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر گوندی بەشیر، سەردانەکەی گوندەکەی کردووە.

باسی لەوەش کردووە، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری لە میانی سەردانەکەی بۆ گوندی بەشیر، ھێزە ئەمنییەکانی لە ناوچەکە بەسەرکردووەتەوە و رایگەیاندووە “پێویستە ھەوڵە ھەواڵگرییەکان چڕتر بکرێنەوە، بۆ ئەوەی پاشماوەکانی تیرۆر نەتوانن ھیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە تا رەوشی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک، بشڵەژێنن”.