وەزارەتی تەندروستی هەرێم، هۆشدارییەکی لەبارەی شەپۆڵی خۆڵبارین کە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە، بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییە تەندروستیانە جێبەجێ بکەن:
١- دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانتان بەتەواوی دابخەن.
٢- لە ماڵ بمێننەوە، زۆر پێویست نەبێت و مەچنە دەرەوە.
٣- لەکاتی چوونە دەرەوە ماسک بەکاربهێنە.
٤- ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی قوڕگتان ووشک نەبێت.
٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی سودبەخشە.
٦- تا دەکرێت منداڵ و کەسانی بەتەمەن و هەڵگری نەخۆشی درێژخایەن بەتایبەتی ڕەبوو و حەساسیە و نەخۆشیەکانی دڵ نەچنە دەرەوە و بەرکەوتی چڕی تۆز و خۆڵ نەبن و چارەسەریەکانیان بە ڕێکوپێکی بەکاربێنن.
٧- لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.
٨- لەکاتی سەردانی فریاکەوتنەکان تکایە قەرەباڵغی و مشەوەشی و دڵەڕاوکێ دروست مەکەن و هێمنی بپارێزن.
٩- پێویست بەترس و دڵەڕاوکێ ناکات، خۆڵبارین کاتی یە و تەواو دەبێت ، ئەگەر پابەندی ڕێنماییەکان بیت کاریگەری نابێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان …
وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٢