ئەنجومەنی نوێنەران، پڕۆژەی “بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل” پەسندکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی نوێنەران، پڕۆژەی “بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل” پەسندکرد

ئەنجومەنی نوێنەران، پڕۆژەی “بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل” پەسندکرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهێنانی بە پرسی راپۆرت و گفتوگۆکانی لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ "قەوارەی زایۆنیست" راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەنجومەنی نوێنەران، پڕۆژەی “بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل” پەسندکرد
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهێنانی بە پرسی راپۆرت و گفتوگۆکانی لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ “قەوارەی زایۆنیست” راگەیاند.

ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە 8ـی خولی هەڵبژاردنی 15ـی ساڵی یاسادانانی یەکەم- وەرزی یاسادانان- یەکەم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەشداری 266 ئەندام بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای قەدەغەکردنی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ “ئیسرائیل” کە لە رۆژی چوارشەممە 11ـی ئایار تاوتوێکرابوو، گەیشتە ئەنجامی کۆتایی کە مەبەست تیایدا قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی هەمووجۆرە پەیوەندییەک بوو لەگەڵ “ئیسرائیل”.

هاوکات، کوتلەی “رزگارکردنی نیشتمان” کە گەورەترین هاوپەیمانی نێو پەرلەمانی عێراقە، لە ماوەی رابردوودا پڕۆژەی “بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل”ـی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردبوو.