حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبوون لە ژمارەیەک لە قەرزەکانی سەر هاووڵاتیانی تا شەشی مانگی داهاتوو درێژکردەوە و داواش دەکات لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان قەرزەکانیان بگێڕنەوە و لە داشکاندنەکە سودمەند بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،” لێخۆشبوونی ڕێژەی 15% ـی پێشینەکانی حکومەت کە لای هاوڵاتییانە، تا شەشی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، درێژکرایەوە”.
رونیشیکردووەتەوە،”بڕیارەکە قەرزەکانی (خانوبەرە، سندوقی نیشتەجێبون، بانکی خانوبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، قەرزی بچوک، پێشینەی بانکی کشتوکاڵ و پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە).
ئەمەلەکاتێکدایە، پێشتریش وەزارەتەکانی کارەبا و شارەوانی و گەشتوگوزار، ماوەی لێخۆشبون لە 15%ی قەرزی سەر هاووڵاتیانیان درێژکردەوە.