وەزیری تەندروستی: ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزیری تەندروستی: ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە

وەزیری تەندروستی: ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو کەسەی لە هەولێر(ئەربیل) تووشی تای خوێنبەربوون بووبوو رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری تەندروستی: ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە
0

لایک

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو کەسەی لە هەولێر(ئەربیل) تووشی تای خوێنبەربوون بووبوو رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەدا، “ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و رێکاری پێویست رەوانەی ماڵەوە کرایەوە”.

ناوبراو وتیشی، “حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی دانیشتووی شنگال لە شاری زاخۆ بە سەرەتایی دەستنیشانکراوە و رەوانەی شاری دهۆک کراوە، بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تائێستا و تا رادەیەک باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “رێژە و ژمارەی تووشبووان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حاڵەتەکان (surveillance رصد الوبائي) لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردن دادەنرێت و رۆژانە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت و گومانلێکراوان دەدۆزرێنەوە و نموونەی پشکنین وەردەگیرێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی رادەگەیەنرێت”.