لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کەسێک بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکی و پشکنینی بۆ کراوە و رەوانەی دهۆک کراوە.
کەسە گومانلێکراوەکە خەڵکی گوندێکی دەوروبەری شنگالە، خاوەن مەڕ و ماڵاتە و چەند نیشانەیەکی تێدا بەدیکراوە و بەپەلە لە نەخۆشخانەی زاخۆ خەوێندرا، دوای گرتنەبەری چەند رێوشوێنێک لە زاخۆوە رەوانەی دهۆک کرا و پشکنینکەشی رەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغداد کراوە.
جێی باسە، تائێستا تەنها یەک حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کراوە ئەویش لە شاری هەولێر(ئەربیل)ـە، پشکنین بۆ چەند گومانلێکراوێکیش کراوە.