ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ‏حكومەت، لەبارەی پرسی داهاتەوە، لەگەڵ هەریەكە لە پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ‏و هەروەها سەرپەرشتیارانی ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین كۆببنەوە.‏

لە چەند رۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بێئاگایی خۆی ‏لە دواكەوتنی مووچە و هۆكاری كەمیی داهاتی سلێمانی راگەیاند، بۆیە داوایكرد لەگەڵ ‏بەرپرسانی سلێمانیدا كۆببێتەوە و پرسەكانی بۆ روونبكەنەوە.‏