تۆڕێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە باشووری عێراق دەستگیر دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تۆڕێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە باشووری عێراق دەستگیر دەکرێن

تۆڕێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە باشووری عێراق دەستگیر دەکرێن

دەست بەسەر 15 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
تۆڕێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە باشووری عێراق دەستگیر دەکرێن
0

لایک

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای میسان رایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە 15 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستگیرکران.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە، “دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری دروستی هەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی دادگە، مەفرەزەکانی ئەمنیی میسان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان یەکێک لە بازرگانە هەرە گەورەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکە دەستگیربکەن لەگەڵ دەستبەسەرداگردتنی 14 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ و کیلۆگرامێک ماددەی حەشیش”.

ئەوەشی هاتووە، “دوای لێپێچینەوە توانرا چوار لە ئەندامانی تۆڕەکە کە کاریان دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بوو لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا دەستگیربکەن و دەست بەسەر 13 ملیۆن دیناری عێراقیشدا بگرن”.

جێی باسە، ئەندامانی تۆڕەکە رادەستی لایەنی یاسایی تایبەت بە کەیسی ماددەی هۆشبەر کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.