موسڵ.. لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا شەش چەکداری داعش کوژران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • موسڵ.. لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا شەش چەکداری داعش کوژران

موسڵ.. لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا شەش چەکداری داعش کوژران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
موسڵ.. لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا شەش چەکداری داعش کوژران
0

لایک

دەزگای دژە تیرۆر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، شەش تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ کوژراون.

دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، “دوا بەدوای فرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و گەیشتنی زانیاریی دروستی هەواڵگری بە هەماهەنگی هاوپەیمانان، توانرا شەش چەکداری داعش لە سنووری چیاکانی مەخمور بکرێنە ئامانج”.

ئەوەش هاتووە، “ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیی تیادا بەدیدەکرێت”.