دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە
0

لایک

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێک بڕیاری لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی دا. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک.

مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، لەسەر سکاڵای  پەرلەمانتار باسم خەشان، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک. 

پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئامادەکراوە و رەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت.

پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک  لە (10) ماددە پێکهاتوە و پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کردووە. حکومەتی عێراق داوا دەکات هەژمارێک دروست بکرێت و خۆی سەرپەرشتی بکات بۆ کۆکردنەوەی نزیکەی (45) تریلیۆن دینار بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک لە عێراق، لە رێگەی دابینکردنی پارە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە و کڕینی گەنم و چەڵتوک، لەگەڵ پێدانی شایستەی ساڵانی رابردووی جوتیاران، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە عێراق، لەگەڵ دانەوەی قەرزی دەرەکی لەسەر عێراق و کڕینی وزە.