شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی (F-16)ـی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار 3 تیرۆریست كوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵگریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی ئامانجی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێرشێكی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی (F-16)وه له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجامدرا و تونێلێكی كرده ئامانج كه چه‌كدارانی داعش خۆیان تیایدا حەشاردابوو.
جێی باسە، تونێله‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه وەکو کۆگای جبەخانە و بۆ خۆحه‌شاردان و هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان به‌كارده‌هێندرا کە کەوتبووە ناوچه‌ی كهبیسهی باشووری پارێزگای ئه‌نبار و سنوری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی جه‌زیره.