سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی میدیادا رایگەیاند، “راستە یەک حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار کراوە، بەڵام چەند حاڵەتێکی گومانلێکراو هەبووە، پشکنین کراوە و یەکێکیان وەک تووشبوو تۆمار کراوە”.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، “چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون هەن و یەکێکیان پشستڕاست کراوەتەوە کە تووشبووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “پشکنینی دەیان کەس وەرگیراوە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی لەو کەسە نزیکبوونە کە لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بووە، دەبێ هاووڵاتییان و سەرچاوەکانی فرۆشتنی گۆشت چاو کراوەتەر بوونە، ئەو کەسەی لە هەولێر تووشبووە بەشێوەی گەڕۆک لەناو شار گۆشتی فرۆشتووە، ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی خوێنبەربوون بووە باری تەندروستی جێگیرە”.
راشیگەیان، : “بەو هۆیەوە نەخۆشییەکە گوازراوەیە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەموو رێکارەکانمان گرتووەتەبەر”.