فینلاند بەفەرمی داوای کرد ببێت بە ئەندام لە ناتۆ
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • فینلاند بەفەرمی داوای کرد ببێت بە ئەندام لە ناتۆ

فینلاند بەفەرمی داوای کرد ببێت بە ئەندام لە ناتۆ

ساولی نینیستتۆ، سەرۆککۆماری فینلاند و سانا مارین، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، پێویستە فینلاند بەبێ دواکەوتن داوای ئەندامێتی لە ناتۆ بکات لە رۆژانی داهاتووشدا هەنگاوەکانی تایبەت بە بڕیاردان خێراتر دەبن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
فینلاند بەفەرمی داوای کرد ببێت بە ئەندام لە ناتۆ
0

لایک

فینلاند ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە ئامانجی فراوانکردنی رێکخراوی ناتۆ لە کاتی جەنگی نێوان رووسیا-ئۆکراینادا، داوای ئەندامێتی لە رێکخراوەکە دەکات.

ساولی نینیستتۆ و سانا مارین لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە داوە “بەگوێرەی ئەوەی کە کاتی بڕیاردان نزیکبووەتەوە، راوبۆچوونی هاوبەشی خۆمان بۆ پەرلەمانتاران و پارتە سیاسییەکان دەخەینەڕوو”.

لە راگەیەندراوەکە باس لەوەش کراوە کە پێویستە فینلاند، بەبێ دواکەوتن داوای ئەندامێتی لە ناتۆ بکات لە رۆژانی داهاتووشدا هەنگاوەکانی تایبەت بە بڕیاردان خێراتر دەبن.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە بۆ فراوانکردنی رێکخراوی ناتۆ لە کاتی جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا، فینلاند داوای ئەندامێتی لە رێکخراوەکە دەکات.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەندامبوون لە ناتۆ، دەبێتە مایەی بەهێزکردنی ئاسایشی فینلاند و لایەنی بەرگریی هەموو پەیمانەکە.

واش چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، سویدیش داوای ئەندامێتی لە ناتۆ بکات.

هاوکات یان ستۆلتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، دوای ئەو داوایەی فینلاند رایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە داواکارییەکەی فینلاند لەبارەی بوونە ئەندام لە ناتۆ دەکەین. پڕۆسەکە بەخێرایی و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت”.