مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ئاوی نیشتمانی ژماره‌یه‌ک بڕیار و رێنمایی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، قه‌یرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌مو وڵاتانی جیهان دروستكردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای ئاوی نیشتمانی كرد و تێیدا دوایین پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان تاوتوێكران، به‌مه‌به‌ستی بۆ دڵنیابوون له دابینكردنی پشكی ئاو بۆ عێراق و به‌ده‌ستهێنانی دابه‌شكارییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ناوخۆی وڵات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاویندا، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێنراون تا هه‌نگاوی به‌په‌له له پارێزگاكان بگرنه‌به‌ر.
مسته‌فا كازمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه هه‌نگاوی خێرا بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه وبه‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاكان و راشیگه‌یاند، “قه‌یرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌مو وڵاتانی جیهان دروستكردوه و پێویسته ئه‌وانه‌ی كه له ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تدان هه‌وڵه‌كانیان له‌و رووه‌وه بخه‌نه‌گه‌ڕ، به‌جۆرێک پلانی دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پێداویستییه جۆراوجۆره‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی به‌شه ئاوی پێویست بۆ بواری كشتوكاڵی و به‌تایبه‌تی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زنجیره‌یه‌ک بڕیار‌و ڕێنمایی ده‌ركران كه به‌شداربوون له‌پشتیوانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاو و چاودێریكردنی دارایی و جێبه‌جێكردنی به‌نداوی بچوک و په‌یوه‌ستبوون به‌پلانی كشتوكاڵی پلان بۆ داڕێژراو ئاماده‌ییان ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا باشترین شێوازه‌كانی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ دڵنیابوون له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیسبون بگرنه‌به‌ر.