له راگهیهندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهستگیركردنی ئهو 4 ژنهی راگهیاند، كه ههڵیانكوتابووه سهر پیاوێک و بهزۆر پارهیان لێ سهندبوو.
له راگهیهندراوهكهی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووه، “مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە هەڵیانكوتابووە سەر هاووڵاتییەک و پارەیان لێسەندبوو”.
ئەوەش هاتووە، “دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای لە پۆلیسی سلێمانی تۆماركرد، بهوهی چوار ژن هەڵیانكوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە، سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی راسپێردران، بۆ ئهوهی بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران”.
روونیشیكردهوه، “لهكۆتاییدا توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر سەرجەم تۆمەتبارهكان، كە له چوار ژن پێكهاتوون، دەستگیربكرێن و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە”.
ناو و ساڵی لەدایکبوونی تاوانبارەکان:
“ش، أ، ف” لەدایكبووی 1998
“ه، ز، ب” لەدایكبووی 2000
“ز، ح، ت” لەدایكبووی 1999
“ك، ح، ت” لەدایكبووی 1991
ئێستاش هەریەک لەم تاوانبارانە بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.