ئۆکراینا: رووسیا ٤٨ ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک ئەنجامداوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئۆکراینا: رووسیا ٤٨ ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک ئەنجامداوە

ئۆکراینا: رووسیا ٤٨ ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک ئەنجامداوە

ئۆلیکساندەر مۆتوزیانیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند سوپای رووسیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٨ ھێرشی ئاسمانی کردووەتەسەر ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئۆکراینا: رووسیا ٤٨ ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک ئەنجامداوە
0

لایک

ئۆلیکساندەر مۆتوزیانیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا رایگەیاند سوپای رووسیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٨ ھێرشی ئاسمانی کردووەتەسەر ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک.

مۆتوزیانیک، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کیێڤ-ی پایتەخت زانیاری لەسەر جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا کە ماوەی دوو مانگە بەردەوامە، بڵاوکردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا، ئاماژەی بەوە کرد کە ھێرشەکانی سوپای رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی بەردەوامە. وتیشی “جەختی سەربازانی رووسیا بە ئاراستەی دۆنێتسک و سلۆبۆژانسک دەبینرێت. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٨ ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی خارکێڤ و دۆنێتسک ئەنجامدراوە. جگە لەوە، پێنج ھێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر پێگەکان لە ناوچەکانی مکۆلاییڤ و ئۆدێسا”.

ئۆلیکساندەر مۆتوزیانیک، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە رووسیا ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی زۆر ھەستیار لە دەریای رەشەوە بۆسەر ئامانجە سەربازیی و مەدەنییەکانی خاکی ئۆکراینا دەکات و باسی لەوە کرد کە ھێرشەکانی ھێزە سەربازییەکانی رووسیا بۆسەر ژێرخانی مەدەنی و ئەو ناوچانەی کە خەڵکی مەدەنی تێدا دەژێن لە ئۆکراینا بەردەوامە.

راشیگەیاند “ئیدارەی رووسیا، ھەنگاوەکانی بە ئاراستەی لکاندنی ئەو خاکانەی کە داگیریکردوون زیادکردووە. رووسیا، بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەدات بۆ بەرەوپێشچوون لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا. ئامانجیان سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوە بەسەر خاکی ناوچەکانی دۆنێتسک، لوھانسک و ھەرسۆنە و دابینکردنی رێرەوێکی وشکانیی کاتییە لە کریمیای داگیرکراوەوە”.