سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی دانیشتوانی قه‌زای سنجار كۆبووه و داوایكرد هه‌رچی زووه رێكه‌وتننامه‌ی سنجار جێبه‌جێ بكرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، مسته‌فا كازمی پێشوازی له شاندێكی دانیشتوانی قه‌زای سنجار كرد، پێكهاتبوون له ریش سپیان و سه‌رۆک هۆزه‌كان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ک له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای عێراق و جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش ئاماده‌ی بوون، كازمی داوای كرد سه‌قامگیری و ئاسایشی سنجار بپارێزرێت.
كازمی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته ژیانی رۆژانه له سنجار ئاسایی بكرێته‌وه، رێگه به تێكده‌ران نه‌درێت ئاسایشی ناوچه‌كه تێك بده‌ن. ده‌شڵێت، “پێویسته رێكه‌وتننامه‌ی سنجار جێبه‌جێ بكرێت و ئامانجی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه جه‌خت له بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و له‌م ناوچه‌یه”.
كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌بێت به زووترین كات سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سنجار دروست بكرێت، له چوارچێوه‌ی یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراقیش ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه دابمه‌زرێن.