ئۆکرانیا: گشت منداڵ و ژن و پیرە گیرخواردووەکانی ماریپۆل ئازادکران
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئۆکرانیا: گشت منداڵ و ژن و پیرە گیرخواردووەکانی ماریپۆل ئازادکران

ئۆکرانیا: گشت منداڵ و ژن و پیرە گیرخواردووەکانی ماریپۆل ئازادکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئۆکرانیا: گشت منداڵ و ژن و پیرە گیرخواردووەکانی ماریپۆل ئازادکران
0

لایک

گشت منداڵ و ژن و پیرە گیرخواردووەکانی ناو دامەزراوەی ئازۆڤستاڵ لە شاری ماریپۆل-ی ئۆکرانیا کە لەلایەن سوپای رووسیاوە ئابلووقە درابوون، رزگارکران.

ئیرینا ڤێرێسچوک، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی ماریپۆل، گشت منداڵ و ژن و پیرەکانی ئازۆڤستاڵ رزگارکران.

ڤێرێسچوک وتیشی، “لەسەر داواکاری سەرۆکی وڵات ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدرا و گشت منداڵ و ژن و پیرە گیرخواردووەکانی ناو ئازۆڤستاڵ لەژێر ئابلووقەی سوپای رووسیا رزگارکران”.