نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند، 101 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه له كارگه‌ی ئەزۆڤستاڵ له ماریۆپۆڵ گیریان خواردبوو، رزگاركران.
ئۆسانت لۆپیرانی، رێکخەری کاروباری مرۆیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “خۆشحاڵم رایبگه‌یه‌نم كه 101 هاووڵاتی مه‌ده‌نی بە هەماهەنگیی لەگەڵ نەیەوەکگرتووەکان و کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور، لە کارگەی پۆڵای ئەزۆڤستاڵ لە ماریۆپۆڵ رزگاركراون”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پرۆسەی دەربازکردنی ئەو هاووڵاتییه مەدەنییانە لە 29ی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵه‌وه دەستیپێکردوە و لەگەڵ لایەنە ناکۆکەکان گەیشتونەتە رێکكەوتن بۆ دەربازکردنی 101 كه‌س كه پێكهاتوون له ژن و ژیاوی به ساڵاوچوو، هه‌روه‌ها 58 کەسی دیکە لە شارۆچکەی مانۆش لە دەوروبەری ماریۆپۆڵ دەربازکراون.