لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کەوا رێگای سەرەکی (هەولێر – کەرکوک)، پردی سەرکەندی هەولێر لەپاش نۆژەنکردنەوەی هەردوو سایدی، بەڕووی ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەکان کراوەتەوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی پێدا بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، “بەڵام بۆ بارهەڵگرەکان تاکو هەفتەیەکی دیکە بەداخراوی دەمێنێتەوە و لە ماوەی داخستنەکەش بارهەڵگرەکان دەتوانن شەقامی 120مەتری بەکاربێنن”.