لە سنجار شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە بەردەوامە و بە پێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بەشێی زۆر لەو بازگانەی لە ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە دەرهێندراون.
ئاڵۆزییەکانی سنجار دوای ئەوە بووە کە چەکدارانی پەکەکە رەتیان کردووەتەوە لە چەند بازگەیەکى سنوورى قه‌زاى سنجار بکشێنەوە و ئەوەش هانی سوپای عێراقی داوە کە هێز لە دژیان بەکار بهێنێت.
بە پێی زانیارییەکان شەوی رابردوو پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و پەکەکە روویداوه و به پێى قسه‌ى حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزدخان، په‌كه‌كه له كۆمه‌لگه‌ى دوگرێ له ناوچه‌ى سنوونێ شكستى هێناوه و شوێنه‌كانيان چۆل كردووه.
حەیدەر شەشۆ، بۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو رایگەیاندووە “له دوێنى شه‌وه‌وه شه‌ڕ له نێوان سوپاى عێراق و په‌كه‌كه له سنووری قه‌زاى شنگال به‌رده‌وامه به هۆى چڕى هێرشه‌كانى سوپاى عێراق بۆ سه‌ر بازگه‌كانى په‌كه‌كه، په‌كه‌كه ناچاربووه بازگه‌كانى له كۆمه‌ڵگه‌ى دوگرێ چۆل بكات و شكستى هێناوه و له سنوونێ’ش شه‌ڕ ئێستا به‌رده‌وامه و زۆربه‌ى زۆرى بازگه‌كانى په‌كه‌كه له نێوان سنوونێ و خانه‌سۆر كه‌وتووەته ده‌ستى سوپاى عێراق”.
وتیشی “سوپاى عێراق ئه‌مجاره جدديه له سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه له ناوچه‌ى شنگال نه‌مێنێت و به‌ڕاستى ئه‌مە داواكارى ئێمه‌شه كه په‌كه‌كه شنگال چۆل بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئاسايش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له شنگال بووه‌ته هۆى نهگهيشتى خزمهتگۆزارييهكان بۆ قەزاکە و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان”.
شه‌شۆ ئاماژەی بەوەش کرد، “په‌كه‌كه له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا به سه‌دان گه‌نجى ئێزدى رفاندووه بەبێ ئه‌وه‌ى كه‌سوكاريان بزانن له چ شوێنێكن و چاره‌نووسيان ديار نیيه. بۆيه خه‌ڵكى شنگال نايانه‌وێت په‌كه‌كه له سنووره‌كانيان بمێنێ”.