ئێوارەی ئەمرۆ چەند مووشەکێک لە سنوری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لەبارەی هێرشەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە دەستیپێکردووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی ئایاری ٢٠٢٢، جارێکی تر گروپەکانی دەرچوو لەیاسا، لەناحیەی بەرتلەی قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد.
موشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە، .
لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێکردووە.
شایانی باسە، ئەمە چەندین جارە لەو ناوچەیەوە، موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن،
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
١ی ئایاری ٢٠٢٢